چۆمان؛ لافاو زیانێكی زۆر به ماڵی هاوڵاتیان و پرده‌كانی ناحیه‌ی سمیلان ده‌گه‌یه‌نێت
به‌هۆی لافاوه‌وه له ناحیه‌ی سمیلانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان، چه‌ندین پرد ده‌ڕوخێن و به ده‌یان ماڵی هاوڵاتیانش ئاو چو‌وه‌ته ناویه‌وه.
په‌یامنێری KNN له سۆران رایگه‌یاند: به‌هۆی دروستبو‌ونی لافاو له ناحیه‌ی سمێلانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان، له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، چوار پردی سنوره‌كه روخاوه و به‌هۆیه‌وه ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستبو‌وه.
هاوكات لافاوێكی گه‌وره گونده‌كانی دۆڵی روستی سنوره‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ئاو چو‌وه‌ته نێو ماڵه‌كانه‌وه‌و ره‌زو باغی گوندنشینانیش زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتو‌وه.
جگه له روخانی پرد‌و رۆشتنی ئاو بۆ نێو ماڵان، هاوكات كاره‌بای به‌شێك له گونده‌كان پچڕاوه‌و كه‌ل‌وپه‌لی نێو به‌شێك له دوكانی ناحیه‌ی سمیلانیش زیانی پێگه‌یشتو‌وه.
خوێندراوەتەوە1121