هه‌په‌گه: له چه‌ند چالاكیه‌كدا 21 سه‌ربازی توركیامان كوشتوه
هه‌په‌گه: 15 سه‌ربازی توركیا له گردی لێلكانی ده‌ڤه‌ری برادۆست كوژراون
هه‌په‌گه: 15 سه‌ربازی توركیا له گردی لێلكانی ده‌ڤه‌ری برادۆست كوژراون
هه‌په‌گه: 6 سه‌ربازی تری توركیا له پارێزگای جوله‌مێرگ و دێرسیم كوژراون
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه رایده‌گه‌ینێت، له چه‌ند چالاكیه‌كی گه‌ریلاكانیاندا له باشور و باكوری كوردستان، 21 سه‌ربازی توركیایان كوشتوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه له باره‌ی ئه‌و چالاكیانه‌وه بڵاویكرده‌وه, گه‌ریلاكانیان له ئۆپه‌راسیۆنی شه‌هید ئاگری له گردی لێلكانی ده‌ڤه‌ری برادۆست له باشوری كوردستان هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی سوپای توركیا‌و جگه له خاپوركردنی چوار پێگه، 15 سه‌ربازیشیان كوشتوه.
هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه, له دوو چالاكی تری گه‌ریلاكانیان له پارێزگای جوله‌مێرگ و دێرسیم له باكوری كوردستان، شه‌ش سه‌ربازی تری سوپای توركیا كوژراون.
خوێندراوەتەوە198