کوردستان

كرماشان؛ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئێران كۆڵبه‌رێكیان كوشت

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئێران كۆڵبه‌ره‌كه‌یان له‌ تاشه‌ به‌ردێكه‌وه‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌‌

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئێران كۆڵبه‌ره‌كه‌یان له‌ تاشه‌ به‌ردێكه‌وه‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌


میدیاكانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئێران له‌ سنووری نه‌وسود له‌ پارێزگای كرماشان كۆڵبه‌رێكی كوردیان له‌سه‌ر تاشه‌به‌ردێكی گه‌وره‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌‌و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.


میدیاكانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌ منییه‌كانی‌ ئێران له‌ سنووری نه‌وسود له‌ شاری پاوه‌ له‌ پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆسه‌یه‌كیان بۆ كۆڵبه‌ران داناوه‌‌و له‌و بۆسه‌یه‌دا كۆڵبه‌رێكیان به‌ ناوی محه‌مه‌د كه‌ریم ره‌حمانی‌ ده‌ستگیركردوه‌.


به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و میدیایانه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئێران له‌ دوای‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌، ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان له‌ تاشه‌ به‌ردێكه‌وه‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌.


ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ خه‌ڵكی گوندی لۆن ساداتی شاری كامیاران بووه‌ و بۆ بژێویی ژیانی رووی له‌ كۆڵبه‌ری كردبوو.


حكومه‌تی ئێران له‌ نزیكه‌ی ٨ مانگه‌ سنووره‌كانی داخستووه‌ و باجی له‌سه‌ر كاڵاكان زیاتر كرد، له‌و كاته‌شه‌وه‌ هێرشه‌كانیشی بۆ سه‌ر كۆلبه‌ران زیاتر كردووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە179