سۆران؛ به‌هۆی لافاوه‌وه به‌ده‌یان ماڵ كه‌وتنه ژێر ئاو و زیانیان به‌ركه‌وت
سۆران؛ دوای ده خوله‌ك بارانبارین لافاو دروست بوو
سۆران؛ دوای ده خوله‌ك بارانبارین لافاو دروست بوو
سۆران؛ به‌ده‌یان ماڵ كه‌وتنه ژێر ئاو و زیانیان به‌ركه‌وت
هاوڵاتیانی سۆران: قایمقام شاره‌كه‌ی وێرانكردووه
سۆران ئه‌و قه‌زایه‌ی كه پارتی ناو به ناو لایه‌نگرانی كۆده‌كاته‌وه‌و باسی ئاوه‌دانی و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی تێدا ده‌كات, ته‌نها به بارینی ده خوله‌ك باران و ته‌رزه كه‌وته ژێر لافاوی ئاو و قوڕو لیته‌وه. به‌هۆی بارینی بارانه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی سۆران لافاو گه‌مارۆی داون، باران چوه ناو زۆربه‌ی ماڵه‌كان و خێزانه‌كانیش زیانیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه. هاولاَتیان ده‌ڵێن ئه‌م ده‌سه‌لاَته شایه‌نی ئه‌وه نیه متمانه‌ی پێبدرێته‌وه.
ئه‌و شاره‌ی پارتی شانازی پێوه‌ده‌كات ته‌نها به بارینی ده خوله‌ك باران و ته‌رزه كه‌وته ژێر لافاوی ئاو و قوڕو لیته‌وه.
ئێره نه ڕوباره نه جۆگه‌ی ئاو نه‌كانی و كانیاو، به‌ڵكو ده‌روازه‌ی فه‌رمی قه‌زای سۆران و پارێزگای هه‌ولێره...
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای سۆران لافاو گه‌مارۆی داون، باران چوه‌ته ناو زۆربه‌ی ماڵه‌كان‌و خێزانه‌كانیش زیانیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه. هاولاَتیان ده‌ڵێن ئه‌م ده‌سه‌لاَته شایه‌نی ده‌نگ پێدانه‌وه نیه.
خوێندراوەتەوە702