كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان: پێمانباشه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه بكرێن
سه‌رۆكی حكومه‌ت رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریی كرد
گۆڕان: داواده‌كه‌ین هه‌ر سێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌یه‌كه‌وه‌بێت
سه‌رۆكی حكومه‌ت رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریی كرد كه رۆژی 30 ی سه‌یلولی داهاتوه
وته‌بێژی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت: تا ئێستا به نوسراو فه‌رمانه‌كه‌یان پێنه‌گه‌یشتوه‌و له داهاتودا له كۆنفراسێكدا ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵوێسی خۆیان ده‌خه‌نه روو.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش داواده‌كا هه‌ر سێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌یه‌كه‌وه بكرێن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا رۆژی 30ی ئه‌یلولی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت, وته‌بێژی كۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ڵوێستی كۆمسیۆن له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه راده‌گه‌یه‌نن‌و به‌گرنگی ده‌زانن هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌یه‌كه‌وه بكرێت.
جگه له كۆمسیۆن، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش داوا ده‌كات هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامبدرێت و هاوشێوه‌ی عێراق به‌ئامێری زیره‌ك پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و بڕوایه‌دایه خه‌ڵك بێزاربووه له‌وه‌ی چه‌ند مانگ جارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌میان پێكه‌وه بكرێن ئه‌وه پرۆسه‌كه شێوه‌یه‌كی دیموكراسی وه‌رده‌گرێت.
دیاریكردنی رۆژی 30ئه‌یلول وه‌كو رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدایه له 20ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دوو وه‌رزی یاسادانان درێژكرایه‌وه, به‌و پێیه‌ش له مانگی ئه‌یلولی داهاتووه‌وه تا یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێ، هه‌رێمی كوردستان بێ په‌رله‌مان ده‌بێت .
خوێندراوەتەوە405