نه‌رویج؛ سه‌یرانه ئاهه‌نگێك بۆ پشتیوانی لیستی 142و 183 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
نه‌رویج؛ شوێنی ئاهه‌نگه‌كه Oslo Ekerberg parken, Ekebergvelen101,
له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه لیژنه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نه‌رویج، سه‌یرانه ئاهه‌نگێك رێكده‌خات بۆ پشتیوانی لیستی 142و لیستی 183ی نیشتمان.
له‌ئاگارییه‌كدا بۆ گۆڕانخوازانی نه‌رویج؛ لیژنه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان داوا له گۆڕانخوازان ده‌كات به‌شداری له سه‌یرانه ئاهه‌نگه‌كه‌دا بكه‌ن‌و پشتیوانی خۆیان رابگه‌یه‌نن بۆ هه‌ردو لیستی 142و 183و كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
سه‌یرانه ئاهه‌نگه‌كه له‌سه‌عات 4ی ئێواره‌وه ده‌ستپێده‌كات‌و تا كاتێكی دره‌نگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لیستی 142 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر ره‌وه‌ندی كوردییه‌وه له وڵاتانی ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكاوه به‌گه‌رمی پشتیوانی لێده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە327