ئابووری

بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای‌ 2014ه‌وه‌ نرخی‌ نه‌وت 75 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند


بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای‌ كۆتاییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2014ه‌وه‌  نرخی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا 75 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند. 


به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كان ئه‌مڕۆ له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برێنت به‌ 75 دۆلار و 38 سه‌نت فرۆشراوه‌, به‌رمیلێك نه‌وتی‌ ته‌كساسیش به‌ 70 دۆلارو 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كراوه‌. 


له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردووداو تا ئه‌مڕۆش نرخی‌ نه‌وت له‌بۆرسه‌ی‌ جیهانیدا له‌ هه‌ڵكشان و داكشاندایه‌. 

چاودێران و شاره‌زایانی‌ بواری‌ ئابوریی‌ و سیاسی‌ هۆكاری‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ بارگرژیی و نا سه‌قامگیریی‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوڕاست و نزیكبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا دایناوه‌ بۆ دوا بڕیار له‌رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران له‌2015دا.


بڕیاره‌12ی‌ ئه‌م مانگه‌ تره‌مپ دوا هه‌ڵوێستی‌ ئیداره‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە295