ئابووری

به‌رهه‌می‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك زیاد ده‌كات بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی‌ رۆژانه‌

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق و كۆمپانیای‌ بریتش پترۆلیۆمی‌ به‌ریتانی‌ گرێبه‌ستێكیان بۆ په‌ره‌پێدانی‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك ئیمزاكرد، به‌وه‌ش ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ رۆژانه‌ی‌ پارێزگاكه‌ ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل.
 
جه‌بار لعێبی‌، وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق له‌كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌پێی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ شه‌ش كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی پارێزگای‌ كه‌ركوك كاری‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی‌ تیادا ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی‌ زیادكردنی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنان. 

له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا, بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای‌ زیاتر له‌سێ ساڵه‌وه‌ نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ قورسی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ به‌ 69 دۆلارو 26 سه‌نت فرۆشرا.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە403