ئابووری

به‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ترمپ له‌ چین نرخی‌ نه‌وت دابه‌زی‌

مه‌ترسیی‌ جه‌نگی‌ ئابوریی‌ نێوان ئه‌مریكاو چین ده‌كرێت ‌

به‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌زیادكردنی‌ باجی‌ گومرگ له‌سه‌ر كاڵاكانی‌ چین، نرخی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كاندا دابه‌زی‌ و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی‌ جه‌نگی‌ بازرگانیی‌ لێده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوو زلهێزی‌ ئابوریی جیهاندا. 


به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ نرخی‌ نه‌وتی‌ برێنت زیاتر له‌ دۆلارێك دابه‌زی‌ و نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 67 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كراوه‌.


نه‌وتی‌ ڕۆژئاوای‌ ته‌كساسیش 2 دۆلار زیاتر دابه‌زی‌ و به‌ 62 دۆلار و چه‌ند سه‌نتێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا. 


له‌كاتێكدا مه‌ترسیی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ جه‌نگێكی‌ بازرگانیی‌ نێوان ئه‌مریكاو چین ده‌كرێت، به‌ڵام چاودێران پێشبینی‌ ناكه‌ن نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو دابه‌زینی‌ به‌رچاو به‌خۆوه‌ ببینێت، چونكه‌ بڕی‌ هه‌نارده‌ كه‌مبوه‌ته‌وه‌و ناوه‌ندی‌ زانیاریه‌كانی‌ وزه‌ی‌ ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاندووه‌، بڕی‌ كۆگاكراوی‌ نه‌وتی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان دابه‌زیوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە670