ئابووری

گه‌وره‌ به‌رهه‌مێنه‌رانی‌ نه‌وت پابه‌ندن به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هه‌نارده‌

وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ ئیمارات: تا كۆتایی‌ ئه‌مساڵ بڕیاره‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ‌

وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ ئیمارات: تا كۆتایی‌ ئه‌مساڵ بڕیاره‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت   


سهێل محه‌مه‌د مه‌زروعی‌، وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ ئیمارات رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ رێكخراوی‌ ئۆپیك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی‌ نه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌و روسیاش پابه‌ندن به‌كه‌مكرنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت. 


له‌په‌راوێزی‌ كۆنگره‌ی‌ پیشه‌سازیی‌ نه‌وت و غاز له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوڕاست له‌ ئه‌بوزه‌بی‌, وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ ئیمارات رایگه‌یاند، هێشتا ئامانج و ئه‌ركه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ به‌دیی‌ نه‌هاتوه‌و پێویسته‌ وڵاتانی‌ به‌رهه‌مێنی‌ نه‌وت به‌رده‌وام بن له‌پابه‌ند بون به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان, بۆ ئه‌وه‌ی‌ بازاڕ هاوسه‌نگ بێت. 


راشیگه‌یاند, تا كۆتایی‌ ئه‌مساڵ گه‌وره‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانی‌ نه‌وت پابه‌ندن به‌بڕیاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت و خستنه‌بازاڕ. 


له‌دوای‌ ساڵی‌ 2014ه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وت له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا به‌ زیاتر له‌ 74 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كراو فرۆشرا.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە394