تره‌مپ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كۆریای باكور قسه‌ی نوێی هه‌یه
تره‌مپ: هێشتا زووه باس له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی پیۆنگ یانگ بكرێت
تره‌مپ: هێشتا زووه باس له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی پیۆنگ یانگ بكرێت
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كۆریای باكور قسه‌ی نوێی هه‌یه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت هێشتا زووه باس له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی پیۆنگ یانگ بكرێت.
تره‌مپ له‌توێتێكدا نوسیوێتی, هێشتا زۆرمان ماوه دۆسیه‌ی كۆریای باكور دابخه‌ین, پێ ده‌چێت بگه‌ینه چاره‌سه‌ر یان پێچه‌وانه‌كه‌ی رووبدات, ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵ له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌ی واشنتۆنه‌وه بڵاویكرده‌وه, ئه‌مریكا سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر كۆریای باكور هه‌ڵناگرێت, تا ئه‌و كاته‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات.
به‌رپرسێكی باڵای دیكه‌ش به‌ڕۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك ده‌ڵێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو دوباره ناكاته‌وه, مانای وایه ئه‌مریكا هیچ سازشێك ناكات له‌هه‌ڵگرتنی سزاكاندا.
رۆژی شه‌ممه كۆریای باكور راگرتنی تاقیكردنه‌وه موشه‌كیی و ئه‌تۆمیه‌كانی راگه‌یاند، بڕیاره له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووشدا هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكاو كۆریای باكور كۆببنه‌وه.
خوێندراوەتەوە506