ئابووری

هه‌رێم؛ نرخی‌ دۆلار به‌شێوه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زی‌

100 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ یه‌كسانه‌ به‌ سه‌د و 20 هه‌زاری‌ عێراقی‌ ‌

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق سه‌د و 92 ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ نرخی‌ دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زیزیوه‌، شاره‌زایه‌كی‌ ئابوری‌ ده‌ڵێت: تا نرخی‌ دۆلار كه‌متربێت كه‌لوپه‌له‌كان و كاڵاكان هه‌رزانتر ده‌بن.

دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زیوه‌.

ئێستا نرخی‌ یه‌ك دۆلار یه‌كسانه‌ به‌ هه‌زار و 200 دیناری‌ عێراقی‌ واتا 100 دۆلار به‌ سه‌دوو 20 هه‌زار دینار ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك.

له‌ڕووی‌ ئابوریه‌وه‌ دابه‌زینی‌ نرخی‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بوژانه‌ی‌ ئابووری‌، چونكه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵایانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ به‌كار ده‌هێندرێن، به‌ نه‌خیتنه‌ی‌ دۆلار له‌ وڵاتانی‌ دراوسێ ده‌كڕدرێت به‌و پێیه‌ش تا نرخی‌ دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دینار دابه‌زێت كاڵاكان هه‌رزانتر ده‌بن.
دابه‌زینی‌ نرخی‌ دۆلار له‌ ئێستادا په‌یوه‌سته‌ به‌و بڕه‌ دۆلاره‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، تا بڕی‌ زیاتری‌ دۆلار بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی‌ زیاتر داده‌به‌زێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1429