ئابووری

جیهان؛ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاو له‌سه‌رووی‌ 74 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا

نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ خاوی‌ برێنت له‌ بازاره‌كانی‌ جیهاندا، له‌ سه‌رووی‌ 74 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مریكا ژماره‌ی‌ سه‌كۆكانی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ نه‌وتی‌ زیادكردوه‌.

ئه‌مڕۆ نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ برێنت به‌ 74 دۆلار‌و چوار سه‌نت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كراو نه‌وتی‌ خاوی‌ ئه‌مریكاش بۆ 68 دۆلار‌و 34 سه‌نت دابه‌زی‌.
به‌رزبو‌ونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌كاتێكدایه‌، رۆژی‌ هه‌ینی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ نه‌وت رایگه‌یاندبوو ژماره‌ی‌ سه‌كۆكانی‌ هه‌ڵكه‌ند له‌ ئه‌مریكا زیادیان كرد‌ووه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ 820 سه‌كۆ.

شاره‌زایانی‌ بواری‌ نه‌وت، ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كه‌ن، زیادبو‌ونی‌ ژماره‌ی‌ سه‌كۆكانی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبو‌ونی‌ به‌رهه‌مێنانی‌ نه‌وت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر نرخی‌ نه‌وتی‌ برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە236