به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌یه‌وێت ماسته‌رپلانی 2017 له 2018 جێبه‌جێ بكات
ڕاپه‌ڕین: ته‌واونه‌كردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان هاوڵاتیانی ئیداره‌ی راپه‌ڕینی نیگه‌ران كردووه
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئیداره‌ی راپه‌ڕین نه‌یتوانی ماسته‌رپلانی ساڵی 2017 جێبه‌جێ بكات و ناچار ده‌یه‌وێ له ساڵی 2018 پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كان ته‌واو بكات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی زۆری هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه نیگه‌رانن له‌وه‌ی دوای 27 ساڵ ئه‌زمونی حكومڕانی هه‌رێم ناتوانێت پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.
په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ هه‌رگیز كاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ینێ, به‌ڵام ئیداره‌ی راپه‌ڕین نه‌یتوانی ئه‌م په‌نده جێبه‌جێ بكات و ماسته‌رپلانی ساڵی 2017 ی خستوه‌ته 2018 و تا ئێستاش كه یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌مساڵ تێپه‌ڕیوه, نه‌یتوانیوه, پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌واو بكات.
ته‌واونه‌كردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیش, هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕینی نیگه‌ران كردووه و حكومه‌تی هه‌رێم شكستی خواردووه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌كانی ژیان .
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ته‌واو نه‌كراوه و ماسته‌رپلانی 2017 خراوه‌ته ساڵی 2018 دلاوه‌ر قوباد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین بۆكاروباری هونه‌ری، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ساڵی2017 ئه‌و پرۆژه گرنگانه‌یان ده‌ست نیشان كردبوو كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ژیانی هاڵاتیانه‌وه، تا بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراویان بۆ سه‌رف بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌ته‌واوی دابین نه‌كراوه. وتیشی: ئه‌مساڵ داوای بڕی پاره‌ی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی به‌شێك له پرۆژه‌كان.
له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین له‌كۆی 78 پرۆژه‌ی جیاواز 39 پرۆژه كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه و 39 پرۆژه‌ش به‌بڕی 181 ملیارد دینار كاركردن تیایاندا وه‌ستاوه، كه 21 پرۆژه‌یان ده‌كه‌ونه سنوری قه‌زای رانیه‌و 18 پرۆژه‌ش ده‌كه‌ونه قه‌زای شده‌ر و راوه‌ستانیشیان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر رێژه‌ی بێكاری و قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌یه.
خوێندراوەتەوە212