ئابووری

سوید.. باجی ژینگه‌ له‌ فڕۆكه‌كان وه‌رده‌گرێت

بڕی شەش بۆ ٤٠ یور ۆ بۆ هه‌ر سه‌رنشێك له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌فڕن‌


حكومه‌تی سوید ئاشكرایكرد له‌مڕۆوه‌ بڕی شەش بۆ ٤٠ یور ۆ بۆ هه‌ر سه‌رنشێك له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌فڕن، وه‌ك باجی ژینگه‌ وه‌رده‌گرێت.  

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌كاربه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان ده‌بنه‌ هۆكاری دەردانی ئۆکسیدی كاربۆن و پیسبوونی ژینگه‌، باجی ژینگه‌ به‌ پێی دووریی له‌و فڕۆكانه‌ وه‌رده‌گیرێت كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی سویده‌وه‌ ده‌فڕن. 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ بڕی شه‌ش یورۆ بۆ هه‌ر سه‌رنشینێك له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌چن، بڕی ٢٥ یورۆ بۆ هه‌ر سه‌رنشینێك له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌چن كه‌ دوورییه‌كه‌یان كه‌متره‌ له‌ شه‌ش هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ سویده‌وه‌ و بڕی ٤٠ یورۆ بۆ هه‌ر سه‌رنشینێك له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌چن كه‌ دوورییه‌كه‌یان زیاتره‌ شه‌ش هه‌زار كیلۆمه‌تر، وه‌رده‌گیرێت. 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بڕی شه‌ش یورۆ بۆ هه‌ر سه‌رنشینێك له‌و فڕۆكانه‌ وه‌رده‌گیرێت كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی سویده‌وه‌ به‌ره‌و توركیا ده‌فڕن. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە479