بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە ترەمپ ڕەخنە لە رێكخراوی ئۆپیك دەگرێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڕەخنە لە رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت "ئۆپیك" دەگرێت و رایدەگەیەنێت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت مایەی قبوڵ كردن نیە.
دۆناڵد ترەمپ، لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی "گەر سەرنج بدرێتە سەر ئۆپیك دەبینین داتاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەموو شوێنێك لەبەرزبوونەوەدایە، بەو كەشتیانەشەوە كە تەواو دەریاكانیان پڕكردوە ، بەڵام نرخی نەوت زۆر بەرزە، ئەوە باش نییەو مایەی قبوڵكردن نییە".
هەڵوێستەكەی ترەمپ لەكاتێكدایە، دوێنێ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
لە ئەنجامی رێككەوتنی روسیا و وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتو تەنگژەی سیاسی سوریا، نرخی نەوت رۆژ بە رۆژ بەرزدەبێتەوەو ئاستی پێوانەیی ، لەبازاڕەكانی جیهاندا تۆماردەكات.
خوێندراوەتەوە322