ئابووری

یەكشەممە و دوو شەممەی داهاتوو موچەكەی بەغدا بۆ وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دابەشدەكرێت

سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەكەی بەغدا بۆ وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دابەشدەكرێت، هاوكات حكومەتی هەرێم موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكات.

ڤیان جاف، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی و ئەندامی لیژنەی وردبینی موچە رایگەیاند: رۆژانی یەكشەمەو دوو شەمەی داهاتو موچەكەی بەغدا بۆ هەردوو وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی دابەشدەكرێت، موچەكەش موچەی تەواوە و هیچ بڕین و پاشەكەوتێكی تێدا نەكراوە.

پێشتریش رێباز حەملان، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێش نەورۆز موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4382