ئابووری

تره‌مپ باس له‌ دۆخی‌ ئابوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات

له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ كۆشكی سپی بۆ پارێزگاره‌كان رێكخرابوو، دۆناڵد تره‌مپ، ئابووریی ئه‌مریكای هه‌ڵسه‌نگاند.

تره‌مپ رایگه‌یاند، له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، له‌ تشرینی دووه‌می 2016دا، هه‌لی كار بۆ سێ ملیۆن كه‌س له‌ ئه‌مریكا ره‌خسێنراوه‌ و، رێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریش گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 3%.

هه‌روه‌ها تره‌مپ ئاماژەی بەوەشکردووە کە هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌مریكا، له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی باج سوودمه‌ند ده‌بن كه‌ ئه‌مساڵ خراوه‌ته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، تره‌مپ راشیگەیاندووە، له‌ بواری بازرگانیدا، دادپه‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی نه‌كراوه‌ و به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن بازرگانیی گه‌وره‌ به‌تایبه‌ت چین، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا به‌كاریانهێناوه‌، بڕێكی زۆر زیانییان لێكه‌وتووه‌ و وتی: "بۆ نموونه‌ ساڵانه‌ 130 ملیار دۆلار له‌ مه‌كسیك له‌ده‌ستده‌ده‌ین".

تره‌مپ له‌جێی وڵاتان، حكوومه‌ته‌كانی پێشووی ئه‌مریكا به‌ بەرپرسیاریەتی ئه‌و زیانانه‌ داده‌نێت و رایگه‌یاند کە رێزێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكی چین، شی جینپینگ.

هه‌روه‌ها تره‌مپ به‌ توندی ره‌خنه‌ی له‌ رێكخراوی بازرگانیی جیهان گرت و وتی: "رێكخراوی بازرگانیی جیهان كاره‌ساته‌. سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ له‌ بازرگانیدا ئه‌سته‌م ده‌كات. له‌ دۆسیه‌كاندا ده‌دۆڕێین و دادوه‌رمان نییه‌".

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە334