ئابووری

كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بێ كورد به‌رده‌وامه‌

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی  نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2018 به‌رده‌وامه‌، كوردیش بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كردووه‌.

تا ئێستا تا ماده‌ی 34ی پڕۆژه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، كه‌ له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا له‌ماده‌كانی 14 و 40 ره‌دكراونه‌ته‌وه‌ و په‌سه‌ند نه‌كراون.

به‌هۆی كه‌می پشكی كورد له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا له‌ نزیكه‌ی 14%ی بودجه‌ی گشتی عێراق مه‌زه‌نده‌ كراوه‌، به‌ده‌ر له‌ خه‌رجی سیادی و حاكیمه‌، فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان چه‌ندین دانیشتنیان بایكۆتی كرد و به‌ یه‌ك ده‌نگ ئه‌و پشكه‌ بۆ كورد به‌ كه‌م ده‌زانن، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنینیش له‌سه‌ر داواكانی هه‌رێم چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی و یاساییان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا داخوازییه‌كانی كورد له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌دا په‌سه‌ند نه‌كراون.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێ جێكردنه‌وه‌ی داواكانی كورد له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌، كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامدا، به‌ڵام فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ و دانیشتنه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە217