ئابووری

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و زیاتر لە 66 دۆلار تۆمار دەكات

 بەراورد بەدوو هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 66 دۆلار و 21 سەنت. 

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ بەرملێك نەوتی تەكساسیش بە 62 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

چاودێران و شارەزایانی بواری ئابوریی پێشبینی دەكەن لەگەڵ پەخشكردنی ئەو چاوپێكەوتنەی كەناڵی سی بی ئێسی ئەمریكی لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان جێنشینی پادشای سعودیە نرخی نەوت بەرزتر بێتەوە.

بەو پێیەی لە ریكلامی بەرنامەكەدا كە بڵاوبۆتەوە، شازادە محەمەد بن سەلمان ڕایگەیاندووە, ئەگەر ئێران چەكی ئەتۆمیی بەدەستبهێنێت, ئەوا سعودیەش هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی دەنێت.

بەرنامەكە 60 خولەكە و وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممە بڵاوبكرێتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە198