ئابووری

عه‌لاوی: كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌دا فشاری سیاسیه‌

عه‌لاوی: بودجه‌ی عێراق پێشلكاری ده‌ستوری تێدایه‌‌

ئه‌یاد عه‌لاوی‌ جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی‌ 2018ی‌ عێراق فشاری سیاسیه‌ بۆ سه‌ر كورد..

عه‌لاوی  له‌ میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌  كه‌ناڵی سۆمه‌ریه‌، وتی فواد مه‌عسوم یاسای بودجه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان چونكه‌ پێشێلكاری ده‌ستوری تێدایه‌‌و ئه‌وه‌ش ئه‌ركی‌ ده‌ستوری سه‌رۆك كۆماره‌.

وتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵه‌ی كرد به‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی چاكسازی دایه‌ ده‌ست حه‌یده‌رعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران.

جێگری‌ سه‌رۆك كۆمار دوپاتیكرده‌وه‌ كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌،  پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ له‌بودجه‌ی‌ عێراق به‌ 17 %  داناوه‌  چونكه‌ عێراق ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌ستورێكی نه‌بوو. بڕێكی‌ ئه‌و پشكه‌ش بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ بووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە160