دارایی ههرێم: پارهكهی بهغدا ناردویهتی بهشی موچهی وهزارهتهكان ناكات
وهزارهتی دارایی و ئابوری ههرێمی كوردستان رونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه لهبارهی دواین بڕیاری حكومهتی بهغدا بۆ پێدانی موچه له دوو رۆژی داهاتوودا، وهزارهتی دارایی حكومهتی ههرێم رونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه و ئاماژه بهوه دهكات، ئهو بڕه پارهیهی حكومهت ناردویهتی بۆ ههرێم و دهیهوێت موچهی وهزارهتهكانی پێ دابین بكات بهبێ پاشهكهوت، تهنها 317 ملیار دیناره، لهكاتێكدا دهبوایه 900 ملیار دیناربوایه.
له ڕونكردنهوهكهدا هاتوه؛ "بڕى مووچەى هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەكەوت ٩٠٠ مليار ديناره و به سيستەمى ئێستاى پاشەكەوتەوە پێويستمان به ٥٩٠ مليار ديناره، بۆیە هيوادارين بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنى مووچەى مانگانە".
دەقی روونكردنەوەی وەزارەتى دارايى و ئابووری:
هاووڵاتيان و مووچەخۆرانى هەرێمى كوردستان، دوابەدواى بڵاوبوونەوەى چەند هەواڵێك لەسەر ناردنى مووچه له بەغداوه له راگەياندنەکان، لێرەوه تەواوى زانيارييەكانتان پێڕادەگەيێنين.
سەرەتا سوپاسى سەرۆكوزيرانی حكومەتى فيدراڵ و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە توانییان بە پشوودرێژیی لە قۆناخێکی سەختدا گفتوگۆیەکی بەرهەمدار ئەنجامبدەن و لەو رێگەیەوە بڕە پارەیەک لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەمه دەستپێكێكى ئەرێنييه. بەڵام بڕى مووچەى هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەكەوت ٩٠٠ مليار ديناره و به سيستەمى ئێستاى پاشەكەوتەوە پێويستمان به ٥٩٠ مليار ديناره، بۆیە هيوادارين بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنى مووچەى مانگانە.
١-دەقى نامەى بەڕێز سەرۆكى بانكى مەركەزى بۆ وەزارەتى دارايى و ئابوورى
اطلاق راتب لشهر واحد لموظفي اقليم كردستان
رواتب الاقليم عدا البيشمركة 281,724,634
+
رواتب البيشمركة 35,815,831
=
مجموع رواتب الاقليم مع البيشمركة 317,540,465
٢- ئەم بڕه (317,540,465) دینار بۆ مووچەى هەموو وەزارەتەكانه بە پێشمەرگەشەوه، نەک تەنیا بۆ تەندرووستی و پەروەردە.
٣- رۆژی ٢٠١٨/٣/١٩ دووشەممه له لقی بانكى مەركەزى له هەولێر پارەكه رادەستى وەزارەتى دارايى و ئابوورى دەكرێت.
٤-وەزارەتمان به راوێژ لەگەڵ سەرۆكايەتیى ئەنجوومەنى وەزيرانى هەرێمى كوردستان دووشەممه و سێشەممه واته ١٩ و ٢٠ی مانگ جگه له مووچەى وەزارەتى پەروەرده، بەردەوام دەبين له پێدانى مووچه و لەو بڕه پارەيه مووچەى وەزارەتەكانى تەندروستى، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهيدان و كەسوكارى شەهيدان و ئەنفالكراوان، زيندانيیانى سياسى، دارايى و رەگەزنامە دابەشدەکەین، هەروەها دواى نەورۆز تەواوى وەزارەتەكانى دیکە دابەشدەكەين.
٥-پاش نەورۆز حكومەتى هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەيەك ئەنجامدەدات بۆئەوەی بەو بڕه پارەيەى كه بەغدا دەينێرێ، هەروەها بە داهاتى ناوخۆ و داهاتى نەوت ليستى مووچه رێكبخرێتەوه. هەموو هەوڵێك دەخەينەگەڕ بۆ باشتركردنى بژێویى هاووڵاتيان و مووچەخۆران .
وەزارەتی دارایی و ئابووری
هەرێمی کوردستان
خوێندراوەتەوە3495