ئابووری

سبه‌ی حكومه‌تی‌ عێراق بڕێكی‌ تر پاره‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات

وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق ڕایگه‌یاند سبه‌ی‌ به‌نوسراو بڕێك پاره‌ی‌ تر ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ین
ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت 


سبه‌ینێ حكومه‌تی‌ عێراق،بڕێكی‌ تر پاره‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات، هاوكارییه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكاش گه‌یشته‌ هه‌رێم ڕۆژی‌ سێ شه‌مه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دابه‌شده‌كرێت.

فازڵ نه‌بی بریكاری‌ پێشووی‌ وه‌زیری‌ دارایی عێراق ڕایگه‌یاند له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌KNN ڕاگه‌یاند: دوای‌ په‌یوه‌ندیكردنمان به‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراقه‌وه‌ پێیان ڕاگه‌یاندون سبه‌ی‌ رۆژی‌ یه‌ك شه‌مه‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌نوسراوێك له‌رێگه‌وی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بڕێكی‌ تر پاره‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات به‌ڵام تائێستا نازانرێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ هه‌ر 317 ملیاردینار ده‌بێت یاخود كه‌متره‌ له‌و بڕه‌.

هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كانی‌ KNN ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ هاوكارییه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆهێزی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم كه‌بڕی 25 ملیۆن دۆلاره‌ به‌وپێیه‌ بێت له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كنی‌ KNN موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌هه‌مان ئه‌و سیستمه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی‌ گرتووه‌ واته‌ به‌و سیستمی‌ نوێی  موچه‌یه‌نیه‌، كه‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان موچه‌یان پێ وه‌رگرتووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3885