ئابووری

هاورده‌كردنی‌ ماسی‌ به‌ستوو بۆ عێراق قه‌ده‌غه‌كرا

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، هاورده‌كردنی ماسی به‌ستوو له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ نێوخۆی‌ عێراق قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23-3-2018 رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی‌ عێراق هاورده‌كردنی ماسی به‌ستووی له‌ هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد بێته‌ نێوخۆی‌ عێراقه‌وه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌، "به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له‌ به‌رهه‌می ناوخۆو، پاڵپشتی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ كه‌رتی سامانی ماسی ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌".

له‌ كۆتایی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌موو ده‌روازه‌ سنووری و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و بڕیاره‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە264