ئابووری

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت

ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتووه‌ موچه‌ی‌ ته‌واوه‌ و هیچ بڕین و پاشه‌كه‌وتێكی‌ تێدا نه‌كراوه‌‌

حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێش نه‌ورۆز موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كات

سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتو موچه‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت، هاوكات حكومه‌تی‌ هه‌رێم موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كات.

ڤیان جاف, به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ وردبینی‌ موچه‌ رایگه‌یاند: رۆژانی‌ یه‌كشه‌مه‌و دوو شه‌مه‌ی‌ داهاتو موچه‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت, موچه‌كه‌ش موچه‌ی‌ ته‌واوه‌ و هیچ بڕین و پاشه‌كه‌وتێكی‌ تێدا نه‌كراوه‌.

پێشتریش رێباز حه‌ملان، وه‌زیری‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێش نه‌ورۆز موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1920