کوێت:بەرهەمهێنەرانی نەوت لە هەوڵی رێككەوتنی درێژخایەنن
بەخیت رەشیدی وەزیری نەوتی كوێت رایگەیاند : "وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لە هەوڵی رێككەوتنی درێژخایەنن لە بارەی بەرهەمهێنانی نەوت".
وەزیری نەوتی كوێت، بەخیت رەشیدی رایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لە هەوڵدان لەبارەی بەرهەمهێنان و هاوكاری یەکتر بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی درێژخایەن.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی هەواڵی KUNA ، بەخیت رەشیدی ئاماژەی بەوەکردوە لە ئێستادا كار بۆ دانانی بنەمای ئەو رێككەوتنە و دیاریكردنی ناوەڕۆكەكەی دەكرێت.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك و روسیا دەستیانكرد بە كەمكردنەوەی بەرههەمهێنانی نەوت بە بڕی یەك ملیۆن و٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بۆ ماوەی شەش مانگ كە دواتر بۆ كۆتایی مانگی ئاداری ٢٠١٨ درێژكرایەوە.
وەزیری نەوتی كوێت باسی لەوەشكرد بە پشتیوانی هەوڵی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك و بەرهەمێنەرانی سەربەخۆ، بازاڕەكانی نەوت بە ئاراستەیەكی باش دەڕوات.
بەخیت رەشیدی ئەوەشی وتووە: "رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، دەرفەتی باشی بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان بە ئامانجی وەبەرهێنان، رەخساندووە".
خوێندراوەتەوە267