ئابووری

ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ بۆ دوا خرا

ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2018 دواخرا بۆ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو.

له‌وباره‌وه‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، رایگه‌یاند: ده‌نگدان له‌سه‌ر  پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2018 دواخرا بۆ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، سبه‌ینێ‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ عێراق، بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌وایین داڕشتنی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ ته‌وه‌رێكی‌ گرنگی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، بۆ قسه‌كردن ده‌بێت له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ پشكی‌ كورد له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ ساڵی‌ 2018.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كورد كه‌ له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاندوه‌، كه‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن، ته‌نها ئه‌و داوایانه‌ ماوه‌، كه‌ نوێنه‌ران كورد له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌كه‌ی‌ هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌سه‌ری‌ ناكۆكن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە336