وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش چوار ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار وه‌ك یارمه‌تیی ده‌ده‌نه سوریا
ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه به‌ڵێنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بدات بۆ هاوكاری سوریا
ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه به‌ڵێنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بدات بۆ هاوكاری سوریا
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كۆكرایه‌وه له‌وه كه‌متر بوو كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دیاری كردبوو
وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش له‌كۆنگره‌ی برۆكسل به‌ڵێنیاندا بۆ ساڵی 2018 چوار ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار وه‌ك یارمه‌تیی و هاوكاریی مرۆیی پێشكه به سوریا‌و دراوسێكانی بكه‌ن.
به‌شدارانی كۆنگره‌ی برۆكسل كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو 86 وڵات و رێكخراو و ناوه‌ندی مرۆیی به‌شدارییان تیادا كرد، به‌ڵێنیاندا بۆ ساڵی 2019 و 2020یش، سێ ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار ببه‌خشن وه‌ك یارمه‌تیی و هاوكاریی مرۆیی بۆ گه‌لی سوریا‌و ئاواره‌كانی ئه‌و وڵاته.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه به‌ڵێن بدات هیچ بڕه هاوكاریی و یارمه‌تیه‌ك پێشكه‌ش به كۆنگره‌كه بكات، به‌ڵێنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی درا بۆ یارمه‌تیدانی گه‌ل و ئاواره‌كانی سوریا، كه‌متربوو له‌و بڕه پاره‌یه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دیاری كردبوو بۆ ساڵی 2018.
خوێندراوەتەوە426