وەزارەتی نەوتی عێراق: پاڵەوگەیەك لە ئەنبار دروست دەكەین
حكومەتی عێراق دەیەوێت پاڵاوگەیەك لە پارێزگای ئەنبار دروست بكات كە توانای رۆژانەی 70 هەزار بەرمیل بێت.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: ئەگەر كۆمپانیاكان دەیانەوێت وەبەرهێنان بكەن لە دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار، ئەوا پێویستە تا 14ی مانگی حوزەیرانی داهاتوو، تەندەرەكانیان پێشكەش بكەن.
پاڵاوگەكە لە نزیك شاری حەدیسە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دورست دەكرێت و بە پێی ئەو مەرجانەش كە وەزارەتی نەوت لە روونكردنەوەكەدا خستوویەتەڕوو "دەبێت بە پێی پێوەرە جیهانییەكان بێت، بەرهەمەكانی پاڵاوگەكە دۆستی ژینگە بێت.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە بە پێی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 13ی ساڵی 2006، وەبەرهێنەران، باجیان لێ وەرناگیرێت.
حكوومەتی عێراق ساڵانە بە بەهای 5 ملیار دۆلار بەرهەمی نەوتی هاوردە دەكات بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی لە رووی سووتەمەنییەوە دابین بكات.
خوێندراوەتەوە250