ئابووری

بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ نرخی‌ نه‌وتی‌ به‌رزكرده‌وه‌

به‌هۆی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپه‌وه‌ نرخی‌ نه‌وت له‌سه‌دا دوو به‌رزبوه‌وه‌

دوای‌ بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌گه‌ڵ ئێران، نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان له‌سه‌دا دوو به‌رزبوه‌وه‌‌و گه‌یشته‌ 75 دۆلار ‌و 76 سه‌نت.

دوێنێ‌ دۆناڵد تره‌مپ كشانه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند، دوا به‌دوای‌ ئه‌وه‌ش نرخی‌ نه‌وت گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا هات ‌و یه‌ك به‌رمیل بۆ 75 دۆلار ‌و 76 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 3 ساڵ ‌و نیوی‌ رابردو تۆماركرا بێت.

شاره‌زایانی‌ بواری‌ نه‌وت، پێشبینی‌ ده‌كه‌ن به‌هۆی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپه‌وه‌، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێرانیش 200 هه‌زار به‌رمیل بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل كه‌مبێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا، رایگه‌یاندو‌وه‌، جارێكی‌ دیكه‌ سزای‌ دارایی‌ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنرێت ‌و به‌شێك له‌ سزاكانیش كه‌رتی‌ نه‌وتی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1142