هه‌رێم: حكومه‌ت غازی سروشتی له كۆمپانیای دانه‌غاز ده‌كڕێته‌وه
حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای دانه غاز رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه حكومه‌تی هه‌رێم شه‌ش كێڵگه‌ی غاز له چه‌مچه‌ماڵ ده‌داته دانه‌غاز
هه‌رێم: 1 ی ئایاری داهاتوو كۆمپانیای دانه‌غاز یه‌كه‌م بیری نوێ له چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵده‌كه‌نێت
حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای دانه‌غاز گرێبه‌ستێكی نوێ واژۆده‌كه‌ن به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش كۆمپانیاكه غازی سروشتی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به حكومه‌ت ده‌فرۆشێته‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنی ساڵی رابردووش دانه‌غاز شه‌ش بیری نوێ له چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵده‌كه‌نێت..
ساڵی 2007 و له غیابی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستێكی 25 ساڵه‌ی 30 لاپه‌ڕه‌یی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی واژۆكرد، زۆری نه‌خایاند و ساڵی 2009 دانه‌غاز رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم له مپه‌ر بۆكاره‌كانیان دروست ده‌كات.
دوای ئه‌وه كۆمپانیاكه ساڵی 2013 له دادگای تایبه‌تمه‌ندی له‌نده‌ن سكاڵای دژی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركرد، رۆژی 29- تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 كۆمپانیای دانه‌غاز له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند دادگا بڕیاریداوه كه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 28 رۆژدا 1 ملیار و 980 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بداته دانه‌غاز، كۆمپانیاكه به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا سكاڵایه‌كی تری تۆماركرد و داوای 26 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ده‌كرد.
سه‌ردارعه‌زیز شاره‌زای بواری نه‌وت ده‌ڵێت پاش ده‌ستپێكردنی كاره‌سه‌ره‌تاییه‌كان حكومه‌تی هه‌رێم بۆی ده‌ركه‌وت كه زۆر خراپ خه‌ڵه‌تاوه و كۆمپانیاكه قازانجێكی زۆر زۆر ده‌كات، ده‌شڵێت كاتێك ساڵی 2016 به‌رپرسانی دانه‌غازی له به‌ریتانیا بینیوه پێیان راگه‌یاندووه كه هۆكاری كێشه‌كه ته‌ماحه به‌واتای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كاتێك هه‌ستی كردووه كه خه‌ڵه‌تاوه داوای پشكی زیاتری كردووه.
ئیدی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم جارێكی تر و ژێر به ژێر رۆژی 30 ی ئابی ساڵی 2017 رێككه‌وتنێكی نوێیان واژۆكرد ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌پێی رێككه‌وتنه نوێكه دانه غاز له‌بری وه‌رگرتنی ئه‌و 26 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره‌ی داوای ده‌كرد ته‌نها دوو ملیار و 239 ملیۆن وه‌رده‌گرێت.
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت به‌پێی گرێبه‌سته نوێكه كۆمپانیای دانه‌غاز شه‌ش بیری نوێ غاز له كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵده‌كه‌نێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی KNN له‌و دوو ملیار و 239 ملیۆن دۆلاره‌ی كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بیدات به دانه‌غاز بڕی یه‌ك ملیار دۆلار راسته‌وخۆ ده‌درێته كۆمپانیاكه و بڕه‌كه‌ی تریش له‌و كێڵگه‌غازیانه وه‌ریده‌گرێته‌وه كه هه‌ڵیان ده‌كه‌نێت.
بڕیاره رۆژی 1 ئایاری داهاتوو دانه‌غاز له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه نوێكه‌یدا یه‌كه‌م بیر له‌هه‌ڵكه‌نێت.به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه به‌رهه‌می غازی سروشتی هه‌رێم كه له ئێستادا 360 ملیۆن پێ سێجایه بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا به‌رزده‌كرێته‌وه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی خه‌رجكراو بڕی قازانج 78% بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و 22% بۆ كۆمپانیای دانه‌غاز ده‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی چوارشه‌ممه مه‌جیدحه‌مید جه‌عفه‌ر به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه غاز له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند رۆژی 30 كانونی دووه‌می ئه‌م ساڵ رێككه‌وتنێكی نوێیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم واژۆ كردووه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش كۆمپانیای دانه‌غاز و كۆمپانیای هیلال بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ غازی سروشتی هه‌رێم به حكومه‌ت بفرۆشنه‌وه بۆ بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با.
خوێندراوەتەوە346