كه‌ی ئێن ئێن باس له‌بردنی پاره‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كان ده‌كات له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه
له‌سه‌ربردنی پاره‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كانی هه‌ولێر‌و سلێمانی لێپرسراوانی هه‌رێم ده‌درێنه دادگا
بڕی ئه‌و پاره‌ی له‌بانكه‌كان براوه پتر له 9 ملیار دۆلاره
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی كه‌ناڵی KNNحكومه‌تی به‌غدا به‌نیازه به‌تۆمه‌تی ده‌ستبردن بۆ پاره‌ی ئه‌و بانكه ئه‌هلیانه‌ی له هه‌رێم كراونه‌ته‌وه هه‌ندێك له‌لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان بدات به‌دادگا و بڕی پاره‌كه‌ش كه براوه به پتر له 9ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
له‌سه‌ر بردنی پاره‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كانی هه‌ولێر‌و سلێمانی، به‌غدا به‌نیازه به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌داته دادگا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا بڕی زیاتر له 9 ملیار دۆلار له‌و بانكانه براوه بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت پاره‌كان چۆن‌و بۆ كوێ براون، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: له‌ساڵی 2014ه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم بڕیاریداوه نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ بفرۆشێت، حكومه‌تی عێراق سێ موچه داوه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش 5 ملیار دۆلاری خه‌رجكردوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆران ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر له‌و ساڵه‌دا داهاتی حكومه‌ت له‌فرۆشتنی نه‌وت نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلار بووه. ئه‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئه‌و پاره‌یه‌ی بانكه‌كان نادیاره.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه له‌ساڵی 2014، ئه‌م پارانه له‌لایه‌ن لێپرسراوانی هه‌رێمه‌وه له بانكه‌كان راكێشراوه:
1- (3.236.898 ) سێ ملیار‌و دوو سه‌د‌و سی‌و شه‌ش ملیۆن‌و هه‌شت سه‌د‌و نه‌وه‌د‌و هه‌شت هه‌زار دۆلار سیوله‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كان لای بانكی ناوه‌ندی لقی هه‌ولێر
2-(1.603.333) یه‌ك ملیار‌و شه‌ش شه‌د‌و سێ ملیۆن‌و سێ سه‌د‌و سی‌و سێ هه‌زار دۆلار سیوله‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كان لای بانكی ناوه‌ندی لقی سلێمانی
3-(3.241.666) سێ ملیار‌و دوو سه‌د‌و چل‌و یه‌ك ملیۆن‌و شه‌ش سه‌د‌و شه‌ست‌و شه‌ش دۆلار، سیوله‌ی بانكه بازرگانیه‌كان براوه
4-سپارده‌ی هاوڵاتیان له‌ئه‌كاونته جۆراوجۆره‌كان كه بڕه‌كه‌ی (1.745.583) یه‌ك ملیار‌و حه‌وت سه‌د‌و چل‌و پێنج ملیۆن‌و پێنج ملیۆن‌و پێنج سه‌د‌و هه‌شتاو سێ هه‌زار دۆلاره‌و ده‌ستكاری هه‌رهه‌موویان كراوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: ده‌ستبردنی لێپرسراوان بۆ پاره‌ی بانكه‌كان هێنده به‌ر بڵاوبوه ته‌نانه‌ت كه‌سێكیش كه 2 هه‌زار دۆلاری دانابێت، ئه‌ویش ده‌ستی بۆ براوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ده‌ستبردن بۆئه‌م پارانه له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هیچ شێوه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه نییه ده‌ستكاری پاره‌ی بانكه‌كان بكات یان چه‌كی بێ ره‌سید بدات .
ئاشكراشیكرد كه دۆسیه‌ی ده‌ستكاریكردنی ئه‌م پارانه له‌ڕێگای یاساییه‌وه له‌به‌غدا جوڵێنراون‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و به‌رپرسانی دیكه‌ی دارایی دادگایی ده‌كرێن.
خوێندراوەتەوە800