ئابووری

وه‌زاره‌تی نه‌وت: له‌گه‌ڵ كۆمپانیای BPی نێوده‌وڵه‌تی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك په‌ره‌ پێده‌ده‌ین

وه‌زاره‌تی نه‌وتی‌ عێراق: پیشه‌سازی كه‌رتی نه‌وت له‌ شاری كه‌ركوك چالاك ده‌كه‌ینه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی جیهانیدا گرێبه‌ستێك ئیمزا ده‌كات.

عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، رۆژی شه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وت ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ له‌نێوان كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و كۆمپانیای (بی پی) ئیمزا ده‌كرێت.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌، ئامانج له‌و رێككه‌وتنه‌ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركوك و زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌ له‌و شاره‌دا.

عاسم جیهاد ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سوره‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وتی له‌ شاری كه‌ركوك و چالاككردنه‌وه‌ی زۆر به‌ به‌هێزی كه‌ ئه‌ویش دوای رووداوه‌ ئه‌منییه‌كان له‌وشاره‌دا توشی سستی و لاوازی بووه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە301