ئابووری

ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به‌ به‌راورد به‌مانگی شوبات زیادیكردووه‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: مانگی ڕابردوو 107 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: مانگی ڕابردوو 107 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌


وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، به‌بێ كێڵگه‌كانی كه‌ركوك، مانگی ڕابردوو 107 ملیۆن و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌.


عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ مانگی ئازاری رابردوو 107 ملیۆن و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌و ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ مانگی شوباتی رابردوو زیادیكردووه‌.


به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی شوباتی رابردوو، 95 ملیۆن و 940 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌.


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه‌, كۆی داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له‌ فرۆشی نه‌وت له‌ مانگی رابردوو گه‌یشتووه‌ته‌، شه‌ش ملیارو 400 ملیۆن دۆلار، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به‌زیاتر له‌ 60 دۆلار فرۆشراوه‌، هیچ بڕه‌ نه‌وتێكیش له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه‌ هه‌نارده‌ نه‌كراوه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە314