ئابووری

حكومه‌تی‌ هه‌رێم رێكه‌وتنێكی‌ 10 ساڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ دانه‌غاز ئیمزاكرد

رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و دانه‌غاز بۆ زیادكردنی فرۆشی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆره‌ 
دانه‌غاز: له‌به‌رامبه‌ر داخستنی سكاڵاكانمان له‌ دادگا یه‌ك ملیار دۆلارمان له‌هه‌رێم وه‌رگرتوه‌


ئاشتی هه‌ورامی  وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رێككه‌وتنێكی تری‌ 10 ساڵی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی ئیمزاده‌كات.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمپانیای دانه‌غاز  ئاشكرایكرد  "كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می رابووردوو، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی 10 ساڵیان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌م و فرۆشی غازی سروشتی كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌ناوچه‌ی قادر كه‌ره‌م له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئیمزاكردووه‌".

هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌،  كۆمپانیای‌ دانه‌غاز كارده‌كات بۆ   زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی‌  غاز بۆ (305) ملیۆن پێ سێجا تا كۆتایی ئه‌مساڵ. 

ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ پلانی‌ هه‌یه‌  له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو،  به‌رهه‌می‌ غازی‌ كێڵگه‌ی‌ كۆرمۆر به‌ڕێژه‌ی 120%  زیاد بكات و بیگه‌یه‌ننه‌ (900) ملیۆن پێ سێجا له‌ رۆژێكدا.

لای‌ خۆشه‌وه‌ عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ KNN راگه‌یاند، هاوشێوه‌ی‌ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كانی‌ تر په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاگاداری‌ ئه‌م گرێبه‌سته‌ش نیه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە378