ئابووری

به‌ڤیدیۆ... ده‌یان ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر سنور ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

ئه‌وه‌ی له‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا ده‌بینرێت، چالاكییه‌كی زۆر ده‌گمه‌نی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوره‌، كه‌ توانیویانه‌ بارێك پاره‌ی زۆر دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، كه‌ هه‌وڵدراوه‌ به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌ سنور بپه‌ڕێنرێته‌وه‌.

له‌ خاڵی سنوری مونزرییه‌، پاسه‌وانی سنور توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 31 كارتۆنی گه‌وره‌ به‌سته‌ 100 دۆلاریدا، كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار و سه‌رجه‌میان له‌ژێر چه‌ند پۆسته‌رێكی هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در له‌ عێراق (شیعه‌).

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی زۆری به‌رپرسانی عێراقییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ئاستی بژێوی تائاستێكی زۆر دابه‌زیوه‌ و خزمه‌تگوزاری و كه‌رته‌ گشتییه‌كان به‌رده‌وام به‌ره‌و دواوه‌ ده‌كشێنه‌وه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە20004