ئابووری

نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا به‌ 65 دۆلار و 21 سه‌نته‌

نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا به‌ 65 دۆلار و 21 سه‌نت مامەڵەی پێوە ده‌كرێت.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت كه‌ دوێنی سێشەممە به‌ 65 دۆلار و 80 سه‌نت ده‌ستیپێكرد و تا 66 دۆلار و 16 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌, به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ 65 دۆلار و 21 سه‌نت ده‌ستیپێكرد و له‌ كاتژمێر 9:31 خوله‌كی پێشنێوه‌ڕۆوه‌ به‌ 65 دۆلار و 21 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس به‌ 62 دۆلار و 5 سه‌نت كڕیاری هه‌یه‌. 

دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یگاری جۆن گه‌وره‌ راوێژكاری ئابووریی سه‌رۆكی ئه‌مریكا, دۆناڵد تره‌مپ به‌هۆی بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر خشته‌كانی گومرك كه‌ بڕیاره‌ بهێنرێته‌ سه‌ر هاورده‌ی پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم، هه‌ستان و دابەزینی له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وتدا دروستبوو.

شاره‌زایان پێیانوایه‌ كه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جۆن وا ده‌كات ئه‌مریكا له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا زیاتر هه‌نگاوبنێت به‌ئاراسته‌ی پاراستنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و، ئه‌وه‌یش گورزێكی گه‌وره‌ ده‌دات له‌ بازرگانی جیهانی. هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ ئارادایه‌ چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان و خواست له‌سه‌ر نه‌وت لاواز ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی له‌رزینی بازاڕه‌كانی كاڵا. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە205