ئابووری

ئێران؛ نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن جێگیركرا

له‌ دوای‌ دابه‌زینی‌ به‌رچاوی‌ نرخی‌ تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌، حكومه‌تی‌ ئێران نرخی‌ دۆلاری‌ به‌رامبه‌ر تمه‌ن جێگیركرد.

ته‌له‌فزیۆنی‌ فه‌رمی‌ ئێران، بڵاویكرده‌وه‌ له‌ دوای‌ هه‌ڵكشان‌و داكشانی‌ نرخی‌ تمه‌ن، كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ حه‌سه‌ن رۆحانی‌، سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران ئه‌نجامدراوه‌.

ئیسحاق جێهانگیریی‌، جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆك كۆمار، له‌ دوای‌ كۆبو‌ونه‌وه‌كه‌ وتی‌، "بڕیاردراوه‌ له‌مه‌ودوا هه‌ر دۆلارێك به‌ چوار هه‌زار‌و 200 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌بكرێت".

جیهانگیری‌، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌روو ئه‌و نرخه‌ی‌ دیاریكراوه‌، كڕین‌و فرۆشتن به‌ دۆلاره‌وه‌ بكرێت، ئه‌وا وه‌ك قاچاخچێتی‌ به‌دراوه‌وه‌ هه‌ژمارده‌كرێت".

له‌ رۆژانی‌ رابردو‌ودا، تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ دابه‌زینی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌خۆوه‌بینی‌، بۆ یه‌كه‌مجار دۆلارێك پێنج هه‌زار تمه‌نی‌ تێپه‌ڕاند.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە552