ئابووری

دانە غاز لەهەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانە لە هەرێم

كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی هەوڵدەدات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەكێڵگەكانی هەرێمی كوردستان. 

لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا پاتریك ئۆڵمان وارد سەرۆكی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند: دەیانەوێت لەمساڵدا لەگەڵ دەستپێكردنی زیادكردنی بەرهەمی  هەر دوو كێڵگەی نەوتی كۆرمۆر و چەمچەماڵ كەیەدەگەكەیان بە 75 ترلیۆن پێ سێجا غازی شێدارو حەوت ملیار بەرمیل نەوت دەخەمڵێندرێت, بەڕێژەی لەسەدا  20 ئاستی بەرهەمهێنانیان لەهەرێمی كوردستان زیاد بكەن. 

وتیشی:  كاردەكەن بۆئەوەی لەدوو تا سێ ساڵی داهاتوو لەهەر دوو كێڵگەكەدا بەرهەمهێنان بەرزبكەنەوە بەڕێژەی لەسەدا 170. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە222