هه‌رێم: دروستكردنی ژماره‌یه‌ك به‌نداو به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه وه‌ستاون
رۆژی جیهانی ئاو به‌بێده‌نگی له هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕی
یونسكۆ رۆژی 22ی ئازاری وه‌ك رۆژی جیهانی ئاو دیاریكردووه
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 30 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی سه‌رزه‌ویه
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی پێنچ ملیار مه‌تر سێجا ئاوی ژێر زه‌ویه
هه‌رێمی كوردستان ساڵانه پێویستی به 8 ملیار مه‌تر سێجا ئاوه
هه‌رێم پێویستی به 300 بۆ 350 به‌نداو هه‌یه
له رۆژی جیهانی ئاودا KNN راپۆرتێكی به‌دواداچوون بۆ رێژه‌ی ئاوی هه‌رێم ده‌كات و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه دروستكردنی 20 به‌نداو راگیراون، هه‌رێمی كوردستان ساڵانه پێویستی به 8 ملیار مه‌تر سێجا ئاوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه خاوه‌نی 30 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی سه‌رزه‌وی و پێنچ ملیار مه‌تر سێجا ئاوی ژێر زه‌ویه..
٢٢ی ئازاری هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی جیهانی ئاو له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه ناسێنراوه، ئامانج له دیاریكردنی ئه‌و ڕۆژه، هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئاو و بهفیڕۆنهدانیهتی.
جیهان ئێستا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئاوی پیسدایه، وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه‌وتونه‌ته خۆیان بۆ به‌رگرتن له‌و هه‌ڕه‌شانه‌و پلانی دوور مه‌ودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داده‌نێن.
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئاوه‌وه هیچ چالاكیه‌ك له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه نه‌چوو، به‌پێی ڕه‌شنوسی نه‌خشه ڕێگای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم بۆ ساڵی (۲۰۱٤ - ۲۰۱٨ ) هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ۳۰ ملیار مه‌تر سێجا ئاوی سه‌ر زه‌وی و پێنج ملیار مه‌تر سێجا ئاوی ژێر زه‌وییه، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا پێویستی به كه‌متر له هه‌شت ملیار مه‌تر سێجا ئاو هه‌یه.
له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك به‌نداوه و (۲۰ ) به‌نداوی دیكه‌ش دیزاینیان بۆ كراوه‌و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاره‌كانیان وه‌ستاوه، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ به‌نداوی جۆراو جۆر هه‌یه بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئاو.
زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه ده‌ڕژێنه نێو خاكی هه‌رێم، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئێران فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌كه‌ن و به به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن بۆ وشككردن و كهمكرنهوهو گۆڕینی ئه‌و ڕێڕه‌وه ئاوییانه.
هه‌ریه‌كه له به‌نداوه‌كانی داریان له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان و ئلسو یان (پرۆژه‌ی گاپ) له باكوری كوردستان ته‌واو بوون و به‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و باشوری كوردستان دروستبووه.
له ساڵی 2008 وه توركیا ده‌ستیكردووه به پڕۆژه‌ی گاپ كه پێكدێت له ٢٢ به‌نداو، به‌شێوه‌یه‌ك ١٤ له‌و به‌نداوانه له‌سه‌ر ڕووباری فوڕاتن و هه‌شت به‌نداویشیان له‌سه‌ر ڕووباری دیجله، به‌پێی پێشبینیه‌كان %60 ئاوی دیجله به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه كه‌م ده‌كات و مه‌ترسیی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاسایشی ئاوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
وڵاتی ئێرانیش جگه له دروستكردنی به‌نداو له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه كه ده‌ڕژێنه خاكی هه‌رێم، تونێلێكی گه‌وره‌ی دروستكردووه بۆ گۆڕینی ڕێڕه‌وی ئاوی سیروان كه له‌سه‌دا ٧٠ی ئاوه‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه دێته هه‌رێم.
بولیت له‌سه‌ر عێراق
عێراق ساڵانه ٥٠ ملیار مه‌ترسێجا ئاوی پێویسته
له ۷٥٪ ده‌چێ بۆ بواری كشتوكاڵ
له ۱۲٪ له هۆڕه‌كاندا به‌كاردێت
له ۸٪ ده‌چێ بۆ ماڵان
له 2.5% بۆ كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی
له 2.5% بۆ حه‌وزه‌كانی ماسی
به‌ڕای عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی وایكردوه له هه‌رێمدا نه‌توانرێت چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆسێكتهری ئاو و گرفته‌كانی بدۆزرێته‌وه جگه له نه‌بونی پلانێكی ورد‌و تۆكمه، نه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌ته به‌به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو.
له سه‌دا 70ی گۆی زه‌وی به‌ئاو داپۆشراوه، به‌لام له‌و ڕێژه‌یه % 97.5 ی ئاوی سوێره‌و بۆخواردنه‌وه ده‌ست نادات، ئه‌و % 2.5 ش كه‌ماوه‌ته‌وه 3 به‌شی بریتییه له‌ناوچه به‌سته‌ڵه‌كه‌كان، له‌پاڵ ئه‌م هه‌موو پێداویستیه‌ی مرۆڤیش بۆ ئاو به‌لام هێشتا به‌كارهێنانی ئاو به‌شێوه‌ی دروست نیه.
خوێندراوەتەوە354