ئابووری

برێنت بە ٦٤،٥٨ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە كرا

نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی ٦٤ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە كرا.

بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا، هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی كاری بەرهەمێنانی نەوت لە كێڵگەی شەرارە كە گەورەترین كێڵگەی نەوتە لە لیبیا راوەستاوە.

لە كاتژمێر ٦و٢٦ خوولەک، نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت، لە بازاڕەكاندا، بە ٦٤ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی (نایمەكس) بە ٦١ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە كرا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە250