ئابووری

هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران راگیرا

هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران راگیرا و ژوری هاوبەشی بازرگانی نێوان هەردولاش هۆکارەکەى بۆ بونی کێشەی تەکنیکی و ئەمنیی 
گەڕاندوەتەوە.

حەمیدی حسێنی بەڕێوبەری ژوری هاوبەشی بازرگانیی عێراق و ئێران بە ئاژانسی (ئیسنا)ی وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەدەن بۆ ئەوەی لە زوترین کاتدا گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران دەست پێبکاتەوە.

حسێنی رونی کردوەتە؛ بەهۆی نەبونى ئامێری تایبەت بە پشکنینی بارهەڵگرەکان بۆ ئەو تانکەرانەی نەوت لە کەرکوکەوە بەرەو ئێران دەگوازنەوە، روبەڕوی کێشەی ئەمنی بونەتەوە و هەوڵی چارەسەری دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ داوایان لە بەرپرسانی عێراق کردوە ئامێری پشکنینەکانی عێراق بە کاتیی بەکاربهێنن تا لە نزیکترین ماوەدا ئێران ئامێرەکانی خۆی بۆ پشکنینی تانکەرەکان بەکاربهێنێت.

راگرتنی گواستنەوەی نەوت لە کەرکوکەوە بۆ ئێران لە کاتێکدایە کە بە پێی رێککەوتنی نێوان بەرپرسانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژانە (30) بۆ (60)هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لەرێگەى تانکەرەوە رەوانەی ئێران دەکرێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە450