ئابووری

عێراق ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ له‌ مانگی‌ شوباتدا ئاشكرا كرد

عاسم جیهاد: له‌ مانگی‌ شوباتدا عێراق زیاتر له‌95ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردوه‌ 
عاسم جیهاد: داهاتی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌مانگی‌ شوباتدا زیاترله‌  5 ملیار دۆلار بووه‌


له‌مانگی‌ شوباتی‌ ڕابردوودا عێراق زیاتر له‌ 95 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردوه‌ و داهاته‌كه‌شی‌ زیاتر له‌ 5 ملیار دۆلار بووه‌.

عاسم جیهاد، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌پێی‌ دواین ئاماری‌ كۆمپانیای‌  به‌ بازاڕكردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق سۆمۆ،  له‌مانگی‌ شوباتدا عێراق 95 ملیۆن 940 هه‌زار و404 به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردوه‌.

ڕاشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و ئاماره‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ تێدا تۆمار نه‌كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌داهاتی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ مانگی‌ شوباتدا، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق، نرخ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له‌ 60 دۆلار بوه‌ ،به‌و پێیه‌ش داهاتی‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی‌ كه‌ عێراق له‌مانگی‌ شوباتدا هه‌نارده‌ی‌ كردوه‌، بڕی‌ 5 ملیارو 762 ملیۆن و 174 هه‌زار دۆلار بووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە313