بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ ئابووری عێراق له‌م ساڵدا ده‌خاته‌روو
بانكی نێوده‌وڵه‌تی: گه‌شبینین به‌وه‌ی ئابووری عێراق له‌م ساڵدا باشتر ده‌بێت
بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ ئابووری عێراق له ساڵی 2018 ده‌خاته‌روو ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و ئابوورییه به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو ده‌نێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ ئابووری عێراق خسته‌روو رایگه‌یاندوه: به‌هۆی باشبوونی دۆخی ئه‌منیه‌وه له‌م ساڵدا ئابووری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه ده‌كات، له كاتێكدا له ساڵی 2017 رێژه‌ی گه‌شه‌كردن له 4.4% بووه له‌كه‌رتی غه‌یره نه‌وتیدا.
بانكه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، هه‌رچه‌نده پێویستیه‌كانی عێراق بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه به 88 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌ڵام ئاماژه‌كان ئیجابین به‌جۆرێك، رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌ساڵی رابرد‌وو 0.1% بووه‌و رێژه‌ی كورتهێنان دابه‌زیو‌وه بۆ 2.2% له ساڵی 2017 دا.
هاوكات بانكه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، له‌و پارێزگایانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێرانبوون، رێژه‌ی بێكاری له‌نێو گه‌نجاندا له‌ساڵی 2017 له 21% بووه به‌به‌راورد به پارێزگاكانی تر كه له 11% بووه.
بانكه‌كه جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌هۆی جێگری دۆخی ئه‌منیه‌وه وه‌به‌رهێنان گه‌شه ده‌سێنێت و به‌رهه‌می ناوخۆ زیاتر ده‌بێـت.
خوێندراوەتەوە711