ئابووری

كارگه‌ی‌ قیری كۆبانێ خرایه‌وه‌ كار

به‌كارخستنه‌وه‌ی‌ كارگه‌كه‌ 145 هه‌زار دۆلاری تێچووه‌
كارگه‌كه‌ قیر بۆ رێگاو بانه‌كانی‌ ره‌قه‌ و ته‌بقه‌ و منبجیش دابین ده‌كات
شاره‌وانی‌ گه‌ل له‌ كانتۆی‌ كۆبانێ كارگه‌ی‌ قیری‌ كانتۆنه‌كه‌ی‌ بۆ جارێكیتر خسته‌وه‌ كار


ئه‌و كارگه‌یه‌ قیر بۆ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ رێگاو بانه‌كانی‌ كۆبانێ، جزیر، ره‌قه‌، منبج و ته‌بقه‌ دابین ده‌كات.

كاتێك چه‌كداره‌كانی‌ داعش له‌ ساڵی 2015دا هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبانێ، كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌له‌كانی‌ كارگه‌ی‌ قیری‌ ئه‌و كانتۆنه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری كۆبانێ، له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ چه‌كدارانه‌وه‌ تاڵان كرا.

 شاره‌وانی‌ گه‌ل له‌ كانتۆنی‌ كۆبانێ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كانتۆنه‌دا كارگه‌ی‌ قیری‌ كانتۆنه‌كه‌ی‌ خسته‌وه‌ كار، كه‌ له‌ توانایدایه‌ رۆژانه‌ 500 مه‌تر سێجا قیر بۆ رێگاو بانه‌كانی‌ به‌رهه‌م بهێنێت.
تێچووی‌ خستنه‌وه‌ كاری‌ كارگه‌كه‌ 145 هه‌زار دۆلار، واته‌ 14 ده‌فته‌ر و نیو بووه‌.

به‌ وته‌ی‌ فارس عه‌تی، هاوسه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ گه‌ل له‌ كۆبانێ، له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و كارگه‌یه‌وه‌ قیر بۆ رێگاو بانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ فورات و جزیر و هه‌روه‌ها رێگاوبانه‌كانی‌ ره‌قه‌، ته‌بقه‌ و منبج دابین ده‌كرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە411