ئابووری

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی عێراق له‌ مانگی‌ ئازاردا زیاتر له‌ 107 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كردووه‌

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت: 6 ملیار و 418 ملیۆن و 58 هه‌زار دۆلار داهاتی‌ فرۆشی‌ نه‌وت بووه‌ ‌

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق ئاماری‌ هه‌نارده‌ی‌ مانگی‌ ئازاری‌ بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرای‌ ده‌كات 6 ملیار و 418 ملیۆن و 58 هه‌زار دۆلار داهاتی‌ فرۆشی‌  نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ ئه‌و مانگه‌ بووه‌. 


عاسم جیهاد وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق ڕایگه‌یاند، له‌مانگی‌ ئازاری‌ ڕابردوودا 107 ملیۆن و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، به‌ڵام له‌كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هیچ بڕێك هه‌نارده‌ نه‌كراوه‌.


وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق ڕاشیگه‌یاند، تێكڕای‌ ڕۆژانه‌ 3 ملیۆن و 453 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، به‌تێكڕاش نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وت به‌ نزیكه‌ی‌ 60 دۆلار یان به‌دیاریكراوی‌ به‌ 59 دۆلار و 95 سه‌نت فرۆشراوه‌. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە398