ئابووری

هه‌رێم؛ حكومه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ده‌ستی له‌ هێڵی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ڵگرت

هه‌رێم؛ حكومه‌ت هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌ رۆس نه‌فت فرۆشت
هه‌رێم؛ ده‌بێت حكومه‌ت بۆ له‌مه‌ودوا پاره‌ی كرێی گواستنه‌وه‌ بدات به‌ كۆمپانیای رۆس نه‌ف
چاودێران: فرۆشتنی بۆریه‌نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم نایاساییه‌ و كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد ئاڵۆزترده‌كات


حكومه‌تی هه‌رێم هێڵی نه‌وتی هه‌رێم به‌ 1 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار به‌ كۆمپانیای رۆس نه‌فت ده‌فرۆشێت و بۆ له‌مه‌ ودوا ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت پاره‌ به‌و كۆمپانیایه‌ بدات، هێڵه‌كه‌ له‌ دوو بۆری پێكهاتووه‌ و موڵكی حكومه‌تی عێراق بووه‌ چاودێرانیش پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ هه‌نگاوه‌ كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد قوڵتر ده‌كاته‌وه‌...

به‌رهه‌می سه‌ردانه‌كه‌تان بۆ روسیا ئه‌وه‌ی به‌ناوچاوانه‌وه‌ بوو، ئێوه‌ كه‌خۆتان به‌میوان ده‌زانن هه‌ر ئه‌وه‌تان لێ چاوه‌ران ده‌كرا، پاره‌ی خه‌ڵكی كوردستانتان به‌ناوی راكێشانی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت دایه‌ كۆمپانیاكانتان و دواتریش بۆریه‌كه‌شتان فرۆشت.

نێچیرڤان بارزانی، پێشتر رایگه‌یاند؛ ده‌بوایه‌ براده‌رانی یه‌كێتی و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان چاوه‌ڕوانیان بكردبایه‌ تا ده‌گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌مان و كۆمپانیای رۆس نه‌فت روون بكه‌ینه‌وه‌...

به‌رێز جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی رونتان كرده‌وه‌، ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ده‌ڵێت، بۆری نه‌وتی هه‌رێمتان به‌ كۆمپانیای رۆس نه‌فت فرۆشتووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن دۆلار و بۆ له‌م و دوا ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم كرێی گواستنه‌وه‌ بداته‌ كۆمپانیاكه‌، ئێوه‌ش بڵێن داهاتی نه‌وت كه‌میكردووه‌ چونكه‌ كرێی گواستنه‌وه‌ی لێ ده‌درێت بۆ رۆس نه‌فت.

ئاخر ئه‌و هێڵه‌  له‌ناو خاكی توركیا موڵكی عێراق بوو، ئێوه‌ له‌گه‌ڵ 9 كۆگای خه‌زنكردنی نه‌وت ده‌ستتان به‌سه‌رداگرت، هێڵه‌كه‌ دوو بۆریه‌ و یه‌كێكیان 40 ئینجه‌ و ئه‌وی تریان 46 ئینجه‌.

خۆ بڕیار بوو ئێوه‌ هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی له‌رێگه‌ی كۆمپانیای رۆس نه‌فته‌وه‌ بۆ توركیا رابكێشن نه‌ك بۆری نه‌وت كه‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی و ژیان شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ بفرۆشن.

ده‌زانی ئێوه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ چیتان ده‌وێت ده‌تانه‌وێت كێشه‌ بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێكی هه‌رێم و به‌غداد دروست بكه‌ن، مه‌به‌ستانه‌ درێژه‌ به‌ سیاسه‌تی دزینی قوتی خه‌ڵك و برسیكردنی دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌ بده‌ن.

به‌ر له‌ هه‌مووان ئێوه‌ ده‌زانن كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق چه‌ندین جار له‌سه‌ر زاری كه‌ریم لعێبی وه‌زیری نه‌وت و عاسم جیهاد وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ته‌واوی گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كانی ئێوه‌ و كۆمپانیای رۆس نه‌فت به‌ باتڵ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.ده‌زانن ته‌واوی بۆریه‌كانی نه‌وتی عێراق موڵكی ده‌وڵه‌تن... به‌ڵێ ئێوه‌ و ده‌وڵه‌تداریان نه‌گوتووه‌.

به‌ به‌رچاوی ئێوه‌وه‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت 90 پرۆژه‌یان له‌لایه‌ن 90 كۆمپانیای جیهانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌م بۆ دروستكردنی هێڵێكی نه‌وتی نوێ له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ توركیا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هێڵه‌كه‌ به‌ موسڵدا تێده‌په‌رێت. كه‌چی ئێوه‌ ئه‌وه‌ی هه‌شه‌ هه‌راجی ده‌كه‌ن...

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە765