ئابووری

له‌دوای‌ 2014ه‌وه‌ نرخی‌ نه‌وت به‌رزترین ئاستی‌ تۆماركرد

نرخی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا 74 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند‌

نرخی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا 74 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند
 
ئه‌مڕۆ له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا نرخی‌ نه‌وت به‌زرترین ئاستی‌ تۆماركردو به‌رمیلێك نه‌وت به‌زیاتر له‌ 74 دۆلار فرۆشرا، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وته‌ له‌دوای‌ كۆتاییه‌كانی‌ 2014ه‌وه‌. 


له‌بۆرسه‌ی‌ له‌نده‌ن نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له‌دۆلارێك و 90 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌، له‌نیویۆركیش زیاتر له‌دۆلارێك و 95 سه‌نتی‌ تۆماركردو نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ سوك به‌زیاتر له‌ 68 دۆلارو 44 سه‌نت فرۆشرا، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وته‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهان له‌دوای‌ مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2014ه‌وه‌.
 
هه‌ر چه‌نده‌ نرخی‌ نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا له‌به‌رزو نزمیدایه‌، به‌ڵام چاودێران و شاره‌زایانی‌ بواری‌ ئابوریی‌ هۆكاری‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌، ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ  راپۆرت و زانیاری‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ نه‌وتی‌ كۆگاكراویی ئه‌و وڵاته‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ نه‌وتی‌ خاو و سوته‌مه‌نیی‌ عه‌مباركراو ده‌كات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە751