ئابووری

سعودیە.. بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز جێنشینی سعودیە، رایگه‌یاند: "هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ چاره‌سەركردنی ئەو قەیرانەیە كە ئێمە رووبەڕووی بووینەوە".

كەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاوی كردووە كە محەمەد بن سەلمان بن لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، ئەو گۆڕانكارییانەی كە بە فەرمانی شای وڵاتەكەی، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود لە وەزارەتی بەرگری كراوە، بە ئامانجی ئەوە بووە داهاتێکی باشتر بۆ خەرجییەكانی وەزارەتەكە بەدەست بهێنرێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود شای سعودیە، زنجیرەیەك فەرمانی بە ئامانجی پێشخستنی وەزارەتی بەرگری و لابردن و دامەزراندنی ژمارەیەك فەرماندەیی باڵا لە هێزەكانی ئەو وڵاتە دەركردبوو.

سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كە ماوەی چەند مانگێكە لە سعودیە ئەنجام دەدرێت، جێنشینی ئەم وڵاتە وتوویەتی: "هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەیە كە سعودیە رووبەڕووی بووەتەوە، هەروەها بە بێ‌ بنبڕكردنی گەندەڵی، ئێمە ناتوانین ئامانجەكان لە بودجە بەدەستبهێنین".

لە 4ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بەرپرسانی سعودیە لە میانی دەستپێكردنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ٢٠٠ كەسیان دەستگیركرد كە ١١ شازادە و چوار وەزیر و دەیان وەزیری پێشوو لە نێویاندابوون و دواتر لە ھوتێلی ریتز كارلتۆن دەستبەسەركران كە لە ئێستادا ژمارەیەكیان ئازاد كراون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە266