ئابووری

قه‌زای‌ پشده‌ر: لیژنه‌یه‌ك له‌به‌غداوه‌ سه‌ردانی‌ مه‌رزی كێلێ ده‌كات

وه‌فدێكی حكومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی كێلێ سه‌ردانی ئیداره‌ی راپه‌ڕینی كرد و مه‌رزه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌، سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ش ده‌ڵێت سه‌ردانه‌كه‌یان ئیجابی‌ بووه‌ هیوادارن بتوانن كێلێ بكه‌نه‌ مه‌رزێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆخزمه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق...

به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێری‌ كردنی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌نێوده‌وڵه‌تی‌ كردنی‌ مه‌رزی‌ كێلئ له‌سنوری‌ قه‌زای‌ پشده‌ر لیژنه‌یه‌ك به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌حكومه‌تی‌ عراق سه‌ردانی‌ كێلئ ده‌كات.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌یان بینینی‌ مه‌رزه‌كه‌یه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ زانینی‌ بایه‌خی مه‌رزه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو ئه‌وكێشانه‌یه‌ بونه‌ته‌به‌ربه‌ست له‌ به‌نێوده‌وڵه‌تی‌ كردنی‌ مه‌رزه‌كه‌.

لیژنه‌كه‌، كه‌ نوێنه‌رایه‌یه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ و دارایی و  ناوخۆ و ته‌ندروستی‌ و گواستنه‌وه‌ و بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ و  گه‌شتوگوزاری‌ حكومه‌تی‌ عراقیان ده‌كرد، دوای‌ كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین باس له‌گرنگی‌ و بایه‌خی مه‌رزه‌كه‌ كرا بۆ عێراق به‌گشتی‌ و كوردستان به‌تایبه‌تی‌. 

مه‌رزی‌ كێلئ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژ هه‌ڵاتی‌ قه‌زای‌ پشده‌ر و 25 كیلۆ مه‌تر له‌سه‌نته‌ری‌ قه‌ڵادزێوه‌ دووره‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێستا ئاماده‌كاری‌ ته‌واوكراوه‌ بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی‌ مه‌رزه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆته‌ گرفت دیاری‌ نه‌كردنی‌ خاڵی سفری‌ مه‌رزی‌ یه‌ له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی‌ كوردستاندا  كه‌ نه‌توانراوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵگای‌ فه‌رمانگه‌كان بونیاد بنرێت و سنور له‌نێوان ئێران عێراق دیاری‌ بكرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1176